ئێران بەردەوامە لە بە ئامانج گرتنی کۆڵبەرەکان

0

نوچە

دوێنێ سێشەممە کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا و بەپێی ئامارەکان لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەست داوە کە چواریان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ سێشەممە 2020.5.12 هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بنەکەی “بەردەپان”ی سەردەشت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

 ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە کوژراوە “کامەران مەولانیا” و تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی گوندی “گەولان” ڕاگەیاندراوە، ناوبراو خێزاندار و باوکی کچێکی پێنج ساڵان بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی خۆی، سەردەشت و بانە کوژراون کە چوار کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ و کەسێکیان بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر گیانی لە دەست داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com