لە خورماتوو کوردەکان دەکرێنە ئامانج

0

ئەسعەد مورادی

بەرپرسێکی پارتی لە خوورماتوو رایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکێکی قەزای خورماتوو هاوڵاتییەکی کورد بە دەستڕێژی گوللە بریندار کرا.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە پاسەوان و مجێوری مزگەوتێك بەناوی (ف.م) لە گەڕەکی حەی تین-ی شاری خورماتوو کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر لەم هەفتەیەدا لە سنووری نێوان شارۆچكەی سلێمان بەگ و دەشتی عوزێم، جووتیارێك كە تراكتۆرێكی پێ بووە، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە و چارنووسی نادیارە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی نائارمییەکانی ئەو ناوچەیە راگەیاند: شەوی ڕابردوو (سێشەممە ١٢-٥-٢٠٢٠)، لە گەڕەکی برایەتی لە قەزای خورماتوو، کە گەڕەکێکی کوردنشینە، لەلایەن ماتۆڕ سوارێکەوە دەستڕێژی گوللە لە هاوڵاتییەکی کورد کراوە و بەو هۆیەوە بریندار بووە.

ئەرسەلان عەلی گوتیشی: “ڕووداوی تەقەکردنەکە لە نزیک یاریگایەکی تۆپی پێدا ڕوویداوە و تەقەکەرەکەش لەسەر شەقامێکی پشتێنەییەوە تەقەکانی کردووە، کە نزیکە لە یاریگاکەوە”.

بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی ئاماژەی بە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەو شێوەیە داو و گوتی “لە ماوەی دوو شەوی ڕابردوودا ئەمە دووەمین حاڵەتی تەقەکردنە لە هاوڵاتیانی کورد، کە لە حاڵەتی یەکەمیاندا بانگدەر و مجێوەری مزگەوتێک کوژرا و دەزگا ئەمنییەکانیش دەستەوسانن لە ئاست ڕووداوەکاندا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com