دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تاوتوێ دەکرێت

0

ئەسعەد مورادی

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژ لە دوای رۆژ دۆخی ئەو ناوچانە بەرەو خراپی دەڕوات و تیرۆرستانی داعش خۆیان ڕێكخستووەتەوە. دەشڵێت ”دەمانەوێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان، چەند بڕیارێك لەبارەی ئەو ناوچانەوە دەربكرێت”.

چەند ڕۆژێكە چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سوودیان لە بۆشایی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە وەرگرتووە و دەستیان بە جموجۆڵەكانیان كردووەتەوە، لە سنوری مەخموور ئاگریان لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد بەر داوە و لە سنووری كەركوك و خانەقین و چەندین كەسیان شەهید كردووە.

هەر لەم بارەیەوە بڕیارە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە 13-5-2020)، لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتۆێ كردنی ئەو دۆخەی كە ناوچە كوردستانیەكان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی گرتۆتەوە كۆدەبێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جوان یونس رۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی ناوچەکانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم راگەیاند: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی ئەو ناوچانە بەرەو خراپی دەڕوات و تیرۆرستانی داعش خۆیان ڕێكخستووەتەوە و دەستیان بە كاری تیرۆرستی و سووتاندنی دەغڵودانی هاوڵاتیانی كورد كردووە لەو ناوچانە.

جوان یونس رۆژبەیانی دەشڵێت “بەپێی بڕیاری ژمارە 60-ی ساڵی 2005، ئەگەر زانیمان عێراق لەسەر مافە دەستورەییەكان و ناوچە كوردستانییەكان پێشڵكاری دەکات، پەرلەمانی كوردستان دەتوانێت بڕیارێك دەربكات و دەتوانین داوا لە حكومەتی عێراق بكەین، بڕیارەكان جێبەجێ‌ بكات، بۆیە دەمانەوێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان دانیشتنێك ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی چەند بڕیارێك لەبارەی ئەو ناوچانەوە دەربكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com