عێراق.. رێژەی هەژاری گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدارە

0

نوچە: ئاژانسەکان

ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەكەیدا گەیشتووەتە 70%.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە رۆژی سێشەممە 12-5-2020، جینین بلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، رایگەیاندبوو ”ڕێژەی هەژاری لە عێراقدا گەیشتووەتە 40%”.

فەلاح خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەكەیدا بە شێوەیەكی ترسناك بەرز بووەتەوە، نیگەرانیشی دەربڕی لەوەی تا ئێستا پرۆژەی بودجەی ئەمساڵ لە حكومەتەوە رادەستی پەرلەمان نەكراوە، لە كاتێكدا نزیك دەبنەوە لە نیوەی ساڵی دارایی.

خەفاجی دەشڵێت، بڕیاری راگرتنی خەرجی و پێدانی پارە لەلایەن حكومەتی رابردووەوە بڕیارێكی هەڵە بووە.

ئەندامەکەی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمان عێراق، بە ئاماژەدان بە رێژی هەژاری لەم وڵاتەدا، گوتی ”رێژەی هەژاری لە وڵاتەكەیدا گەیشتووەتە 70% و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەمبارەیەوە زانیاری نادروستی بڵاو كردووەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com