پلاسخارت لە بارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات

0

نوچە-القدس العربی

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە بارەی دۆخی دوای کۆرۆنا لە عێراق هۆشداری دەدات.

هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق جەخت دەکاتەوە، کە بەغدا دەرفەتێکی ئەوتۆی لە بەردەست نییە و دەبێ هەر چی زووتر پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی حکومەت بگەیەنێتە ئەنجام و بەرامبەر بە خواست و داواکاری هاوڵاتیان وەڵامدەر بێت و هەنگاوی بۆ بنێ.

بە گوتەی پلاسخارت، دۆخی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ لەم وڵاتە، رەوشی ئابووری ئەم وڵاتەی بەرەو قەیران بردووە.

پلاسخارت هەروەها دەڵێت، بەغدا دەبێ لە بارەی توندوتیژی و هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەرانی عێراقی، لێکۆڵینەوەی پێویست و ورد ئەنجام بدات و ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com