نوچە
ته‌واوی ئه‌و پشكنینانه‌ی كۆرۆنا له 24 كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێم ئه‌نجامدراون نێگه‌تیڤ ده‌رچوون و هیچ توشبوویه‌ك تۆمارنه‌كراوه، له‌ئێستادا ته‌نها 11 نه‌خۆش له ته‌واوی هه‌رێم له ژێر چاودێریی پزیشكیدا ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له دوایین راگه‌یه‌ندراویدا ئاشكرایكرد، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 978 پشكنین ئه‌نجام دراون و هیچ توشبوویه‌كی نوێ تۆمارنه‌كراوه.
به‌پێی داتاكانی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تاوه‌كو ئێستا 200 توشبووی كۆرۆنا له پارێزگاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا 391 كه‌س له هه‌رێم توشی پەتای كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 375 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 5 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا ته‌نها 11 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.