هەولێر.. وردەکاری رووداوەکەی شەوی رابردوو ئاشکرا کرا

0

نوچە

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێك بە خێرایی 200 كم لە دوو كەسی پیادە و سێ ئۆتۆمبێل دەدات و هەڵدێت. دەشڵێت “تكایە چیتر بۆخۆشی، شەقامەكانمان بەرەنگی سور بۆیە مەكەن”.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، چەند وێنەیەكی رووداوەكەی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاند، كاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی 100 مەتری لە پێش شوێنی ترافیك لایتی پێشووی عەنكاوە، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت، كە كەسێكی گەنج شۆفێری بووە و كۆمەڵێك گەنجی تری لەگەڵدابوو، بەخێراییەكی زۆر لێی دەخوڕی و مەزەندە دەكرێت 200كم بوبێت لەكاتژمێرێكدا، كاتێك گەیشتوەتە ناو شوێنی ترافیكەكەی پێشوو، بەهۆی خێراییە زۆرەكەوە، خۆی كێشاوە بە دوو كەسی پیادەی سەر شەقامەكەدا، بەداخەوە هەردوو كەسەكەی پارچە پارچە كرد و لە دواییش نەوەستاوە، بەڵكو رایكردووە و خۆی كێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی دیكەدا و زیانی ماددی بە هەرسێكیان گەیاندووە.

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت “پاش لێكۆڵینەوە توانرا ناوی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بزانرێت و لەوكاتەی هەوڵدەدرا پەیوەندی پێوە بكرێت، باوكی شوفێرە گەنجەكە، كە رایكردبوو، خۆی كوڕەكەی هێنا و رادەستی پۆلیسی كرد، بۆئەوەی سزای خۆی وەربگرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێمەش لەكاتێكدا دەستخۆشی لە باوكەكە دەكەین، لەهەمانكاتیشدا داوا و تكایان لێدەكەین رێگانەدەن كوڕە هەرزەكارەكانیان بەتایبەتی لەو كاتانەی هاوڕێی هاوتەمەنی خۆیان لەگەڵدایە، ئۆتۆمبێل لێبخوڕن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com