نوچە
دوێنێ دوای نیوەڕۆ، پزیشكێكی كورد لە ستۆكهۆڵم بە هۆی توشبوونی بە پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بەگوێڕەی زانیارییەکان، د. رێبەر زەندی، كە پزیشکی ناسراوی کورد بوو لە ستۆکهۆڵم(پایتەختی سوید)، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا (کۆڤید ـ ١٩) لە نەخۆشخانەی داندرید لە ژێر چاودێریی چڕدا بووە، لە کۆتاییدا لە رۆژی سێشەممە (١٢-٥-٢٠٢٠) کۆچی دوایی کرد.
د. رێبەر زەندی كە خەڵكی شاری كەركوكە و تەمەنی ٦٢ ساڵ بوو، لە ناوەندی نەخۆشخانەی بلاکێبەری کاری دەکرد و هەر لەوێ توشی پەتای کۆرۆنا بوو.