ئەسعەد مورادی
ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لایەنی عێراقی رەزامەندییان لەسەر خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوە.
لە رۆژی 16-4-2020 ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە سەربە رەوتی سەدر-ە، بە بیانوی پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی کۆمپانیا بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ-وە)، نووسراوێکی فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان رابگرێت.
لەلێدوانێی تایبەت بە نوچە، د. مەیادە محەمەد نەجاڕ، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: لەماوەی رابردوودا چەند شاندێکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدابوون. دانیشتنەکان و قسەکردنەکان ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە، بە زووترین کات موچەی مانگی چوار بڕیاری سەرفکردنی لەبارەوە بدرێت.
مەیادە نەجاڕ دەشڵێت “لایەنی عێراقی بە زارەکی رەزامەندیان لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە، تەنیا ماوەتەوە پرۆسەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
لە هەرێمی كوردستان دوای سیستەمی بایۆمەتری دەرکەوت، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار موچەخۆری هەیە، بەڵام بەغدا دان بە 682 هەزار موچەخۆردا دەنێت، بۆیە تەنیا 453 ملیار دینار بۆ موچە دەنێرێت.