نوچە
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بووه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
بەگوێرەی میدیاكانی روسیا، دیمیتری پێسكۆف، گوته‌بێژی ڤلادیمیر پۆتن، سه‌رۆكی روسیا، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئینته‌ر فاكس تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا پشتڕاست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
هاوكات ئاژانسی تاس بڵاویكرده‌وه، كه دوایین دیداری نیوان پێسكۆف و پۆتین مانگی رابردوو بووه.
لای خۆیه‌وه كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه، دۆخی ته‌ندروستی ڤلادیمیر پۆتن باشه و هیچ نه‌خۆشیه‌كی نییه.
تا ئێستا زیاتر له 232 هه‌زار كه‌س له روسیا تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.