نوچە
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر 18 په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێت، كه دووانیان كوردن.
بەگوێرەی میدیاكانی عیراق، کە نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراقیان بڵاوكرده‌وه، تیایدا داوا له په‌رله‌مانی عێراق كراوه، پارێزبه‌ندیی یاسایی له‌سه‌ر 18 په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێت، كه لەو ژمارەیەش هه‌ریه‌كه له هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و به‌شار كیكی، په‌رله‌مانتاری پارتی ناویانی تێدایه.
له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا ئه‌و ماددانه دیاریكراون، كه به‌هۆیه‌وه داوای لابردنی پارێزبه‌ندییه‌كه كراوه و په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی و زیانگه‌یاندن به دارایی گشتی و به‌رتیل و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه‌وه هه‌یه.