نوچە: بغداد الیوم
وەزیری گەشەپێدانی بەریتانیا، پشتگیری وڵاتەکەی لە مستەفا کازمی و کابینەی نوێی حکومەتەکەی راگەیاند.
ئان ماری ترویلیان، وەزیری گەشەپێدانی بەریتانیا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-ی مەی رایگەیاند: بەریتانیا لە پاڵپشتی کردنی سەرۆکوەزیران و گەلی عێراق بەرەدوام دەبێ.
وەزیری گەشەپێدانی بەریتانیا گوتیشی، لە ئێستادا تاوتوێی بودجەیەک بۆ یارمەتیکردنی عێراق دەکەن و ئەم یارمەتییە داراییە بە رێگەی یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەدرێ بە عێراق.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش پاڵپشتی بۆ حکومەتەکەی کازمی راگەیاندووە.