نوچە
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق، بڕواریدا ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كابینه‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت پڕكرده‌وه، كه تا ئێستا كه‌سیان بۆ دیارینه‌كراوه، خۆیشی به وه‌كاله‌ت ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
بەگوێرەی چەند نوسراوەیەک، کە بڵاو کراوەتەوە، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كابینه‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت پڕكرده‌وه، كه تا ئێستا كه‌سیان بۆ دیارینه‌كراوه، بۆ ئەو مەبەستەش، چه‌ند فه‌رمانێكی له باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به وه‌كاله‌ت ده‌ركردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌لی حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر وه‌زیری دارایی، به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌بات، عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، به وه‌كاله‌ت ده‌بێته وه‌زیری رۆشنبیری، ناسر حه‌سه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه، به وه‌كاله‌ت ده‌بێته وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، نه‌بیل كازم وه‌زیری خوێندنی باڵا، به وه‌كاله‌ت ده‌بێته وه‌زیری داد، عه‌لی حه‌مید مخلف وه‌زیری په‌روه‌رده، به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هه‌روه‌ها كازمی بڕیاریشی داوه خۆی به وه‌كاله‌ت ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه و عه‌بدولكه‌ریم هاشم بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری ده‌بێت.




.jpg)
.jpg)