نوچە
ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى، ده‌رمان و پێداویستی پزیشكى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12-5-2020)، مو‌سا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى، له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاىگه‌یاند: له چوارچێوه‌ى هێڵى گه‌رمى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى، كه بۆ هاوكاریكردنى كه‌مده‌رامه‌تان بوو له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا، هاوكاریی 48 هه‌زار خێزان كراوه و ئه‌م پرۆژه‌ش به‌رده‌وامه.
له ڕاگه‌یاندراوێكى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه ئه‌مڕۆ ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكى و ئامێرى پزیشكى، پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات.
د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستی له پرێس كۆنفرانسێكدا هەر لەو بارەیەوە رایگەیاند “سوپاسى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆست و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان، كه له ماوه‌ى ڕابردوودا، به تایبه‌ت له هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، چه‌ندین پێداویستی زۆر گرنگیان بۆ داموده‌زگاكانى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌كان دابین كرد. هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ى گه‌ڕۆكیشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوان دروست كرد.