نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران، لە بارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دانوستان لە نێوان تاران و واشنتۆن ڕوونکردنەوە دەدات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەم بارەوە ڕایگەیاند: هەر جۆرە گفتۆگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکەینەوە.
زەریف دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، جەختی لەوە کردەوە، کە لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە نێوان تاران و واشنتۆن بوونی نییە.
زەریف هەروەها دەڵێت، هیچ متمانەیەکیان بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئەنجامەکانی نییە، هەر بۆیە دەبێ ئەمریکا پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی خۆیدا بکات، چونکە هەر کات ویستبێتی رێککەوتنەکانی لەگەڵ ڵاتانی دیکە پێشێل دەکات.