نوچە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌ختی له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی دارایی پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوریی عێراق كردوه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردووه و پیرۆزبایی لێكردووه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر فراوانكردنی هاوكارییه‌كان له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و په‌ره‌پێدانی هه‌وڵه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئابوری، به‌شێوه‌یه‌ك، كه خزمه‌تی هه‌ردوو وڵات بكات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه میدیای فه‌رمی عێراق، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ئاشكرایكردووه، ترەمپ جه‌ختی له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی دارایی پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوریی عێراق كرده‌وه‌ته‌وه، به كازمی راگه‌یاندووه، عێراق وڵاتێكی به‌هێز و گرنگه و رۆڵێكی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێت و فاكته‌ری سه‌قامگیریی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه.
له به‌رانبه‌ریشدا مسته‌فا كازمی، گرنگی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوپاتكردووه‌ته‌وه.