تیمی وزاری گۆڕان و پارتی لە حکومەت کۆدەبنەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی چڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە تیمی وەزاری گۆڕان و پارتی لە حکومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆببنەوە.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جەعفەر خەیات، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: بڕیارە سبەینێ سێشەممە ١٢-٥-٢٠٢٠، ئەگەر کاتەکەی نەگۆڕدرێت، تیمی وەزاری گۆڕان و پارتی لە حکومەتی هەرێم، بۆ تاوتوێکردنی دوو پرس کۆببنەوە، یەکەمیان هەنگاوەکانی چاکسازی و جێبەجێ کردنی چاکسازییە، دووەمیان موچە و بژێوی ژیانی خەڵکە، بەشێوەیەکی لاوەکیش باسی پشکی هەڵبژاردنی گۆڕانە لە حکومەت دەکرێت”.    

ئەندامەکەی چڤاتی گشتی گۆڕان گوتیشی “کێشەی ئێمە پڕکردنەوەی پۆستەکان نییە، بەڵکو کێشەی ئێمە پرسی چاکسازی و موچە و ژیانی خەڵکە، ئێمە کاندیدەکانمان ئامادەیە، هەرکاتێک برادەرانی پارتی و یەکێتی ئامادە بوون بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان، ئێمە کاندیدەکانی خۆمان یەکلاییکردووەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com