نوچە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی کرد و هەردوولا هه‌لومه‌رجی سیاسی و هه‌نگاوه‌کانی دوای پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و پێویستيی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌کانیان تاوتوێکرد.
لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەیاندا هاتووە، له کۆبوونەوەکەیاندا باس له پێشهاته سیاسیيه‌کانی عێراق کرا و هه‌ردوولا به گرنگیيه‌وه جه‌ختيان له پێویستي چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناکۆکیيه‌کان کرده‌وه به ئاراسته‌ی هێنانه‌کایه‌ی ئارامی و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کان به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.
هەر بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، به بایه‌خه‌وه باس له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتي مستەفا كازمی کرا و “داكۆكييان له پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکو‌مه‌تى فيدراڵدا کرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و کارکردن بۆ دابين‌کردنی گوزه‌ران و ته‌ندروستی هاوڵاتیان. هه‌روەها له‌پێناو تێکشکاندنی پاشماوه‌کانی تیرۆر و سه‌قامگیريی ئه‌منی له هه‌موو ناوچه‌کانی عێراقدا”.
سەرەڕای چاره‌سه‌ركردنی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور، بەتایبەتیش یەكلاكردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرانبەران، لە کۆبوونەوەکە باس له پێویستيی یه‌کڕیزی و خاوکردنه‌وه‌ی گرژیيه‌کان له عێراق کرا “به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌موو هێز و تواناکان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی و بژێويی خه‌ڵک و ئه‌نجامدانی چاکسازيی بنه‌ڕه‌تی ته‌رخانبکرێن و له‌بری ناکۆکی و ململانێی ته‌سک، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور خزمه‌تی خه‌ڵک و داخوازیه‌کانیان بکرێت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق جه‌ختیان له يه‌كڕيزى و ته‌بايى له هه‌رێمی کوردستان كرده‌وه، به جۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌کان دوور له گرژی و ئاڵۆزی، تواناکانیان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێویستيی هاووڵاتیان و دابينكردنی بژێویان و سه‌قامگیريی سیاسی و ئه‌منی، ته‌رخان بکه‌ن.