نوچە
یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ى له پارێزگاى به‌سره برینداركرابوو، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه.
بەگوێرەی سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى، به‌هۆى پێكدادانى نێوان خۆپیشانده‌رانى پارێزگاى به‌سره و پاسه‌وانانى باره‌گای “سه‌ید یوسف” له ناوه‌ڕاستى شاری به‌سره، 5 خۆپیشانده‌ر بریندارببون، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11-5-2020)، یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه، كه ته‌مه‌نى 20 ساڵ بو و دانیشتوى قه‌زاى “شط العرب” بوو له ناوچه‌ى جزیره، به‌هۆى سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عیراق و دواى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ، خۆپیشاندانه‌كانى عێراق ده‌ستیانپێكرده‌وه، خۆپیشانده‌ران حكومه‌تى نوێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه و دروشمى مانه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییان به‌رزكردوه‌ته‌وه.