وەزیری ناوخۆ هەڕەشەی دەست بڕین دەکات

0

نوچە: ئاژانسەکان

وەزیری ناوخۆی عێراق هەڕەشە دەکات و رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن بە پلە و پۆستەکانی وەزارەت بکات دەستی دەبڕێت. دەشڵێت ”دەبێ ئەم ماوەیە خزمەتی میللەتەکەمان بکەین، با گەلەکەمان هەست بکەن حکومەتێک هەیە”.

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە پەرلەمان متمانەی پێدرا، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەداری وەزارەتی ناوخۆ ئامژەی بە گەندەڵی و کڕین و فرۆشتنی پلە و پۆستەکان لە وەزارەتەکەی کرد و هۆشداری دەستبڕینی بەو کەسانەدا کە ئەو کارە دەکەن.

غانمی دەشڵێت ”نابێت ئەفسەر و پلەدارەکان پێچ و پەنا بکەن و هەوڵی کڕینی پۆستەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بدەن و بەسەر خەڵک پاک و بێگەردەکان بازدەن و پۆستەکان بەدەستبهێنن، من زۆر بە راشکاوی قسە دەکەم و لە ئەمڕۆوە ئەو بابەتە کۆتایی هات، هەر کەسێک ئەو کارە بکات بە یاسا دەستی دەبڕم”.

وەزیری ناوخۆی عێراق هەروەها گوتیشی ”دەبێ ئەم ماوەیە خزمەتی میللەتەکەمان بکەین، با گەلەکەمان هەست بکەن حکومەتێک هەیە و خەڵکانێک هەن دەیانپارێزن، چونکە ئەگەر ئێمە یاسا جێبەجێ بکەین، ئەوە سەرکەوتوو دەبین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com