هەلێر.. چەند شوێنێک بە داخراوی دەمێننەوە

0

نوچە

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، دوای ئەوەی بڕیاری كردنەوەی بازاڕ و زۆربەی شوێنەكان دراوە، پێویستە ئەو شوێنانە و هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، ناوی ئەو شوێنانەش ئاشكرادەكات، كە بەداخراوی دەمێننەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێر:

رۆژی شەممە رێكەوتی 9-5-2020 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-                

یەكەم/ هەموو ئەو شوێنانەی كراونەتەوە و كاردەكەن دەبێ پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەكان بن بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا، هەر شوێنێك پابەند نەبێت ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.     
   
دووەم/ هێشتا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بە هەستیارانە مامەڵە بكەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەبالغەكان و دەستكێش و دەمامك ببەستن.                                                                    
سێیەم/ یانەكانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەكێشان، شوێنەكانی مەساج، هۆڵەكانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەكانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان، قەدەغەیە و شوێنەكانیش بەداخراوی دەمێننەوە. 

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر
11-5-2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com