نوچە-روسیا الیوم
لە سەر داوای سەرۆکوەزیرانی نوێێ عێراق، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی ئەم وڵاتە لە بەندیخانەکان ئازاد دەکرێن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠-ی مەی، بڕیاری ئازاد کردنی ژمارەیەک لەو خۆپیشاندەرانەی دەرکرد، کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە دەستگیر و دواتر رەوانەی زیندانەکان کرابوون.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە بەیانێکدا دەڵێت: لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرجەم دادگاکانی عێراقمان ڕاسپاردووە، کە بەندکراوەکان ئازاد بکەن.