هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنەکانیان لە عێراق دەستپێدەکەنەوە

0

نوچە-سومریە نیوز

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ێێراق ئاشكرای دەکات، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، چالاکیەکانیان لە عێراق دەستپێدەکەنەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، هاوپەیمانان لە ئەمریکا چالاکی سەربازی و هەواڵگری خۆیان دژ بە پاشماوەکانی داعش لە عێراق دەستپێدەکەنەوە.

پشتیوانی کردنی سوپای عێراق لە بەشی هەواڵگری و هەروەها ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی خێرا لە دژی هێزەکانی داعش بەشێک لەم چالاکیانەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هاوپەیمانان ئاستی چالاکییەکانی خۆیان لەم وڵاتە بە ڕادەیەک بەرز دەکەنەوە، کە هیچ گروپێکی تیرۆرستی لەوانە چەکدارانی داعش، نەتوانن ببنە مەترسی بۆ سەر شارەکانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com