بانگهێشتی وەزیری تەندروستی بۆ پەرلەمان دەکرێت

0

  نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی سبەنێی پەرلەمان ناکرێت، چونکە تاکو ئێستا پەرلەمانتاران ئاگادار نەکراوینەتەوە.    

دوێنێ رۆژی شەممە مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، دووشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدەدات و لەو كۆبوونەوەیەشدا میوانداری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەکات. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. سەباح زێباری، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان، ڕایگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەیدایە، چەند وەزیرێک بانگهێشتی پەرلەمان بکات، لە هەفتەی ڕابردووش، هەریەک لە وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بانگهێشت کران؛ بڕیارەیشە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بانگهێشت بکرێت.  

سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشتکردنی وەزیری تەندروستی بۆ پەرلەمان، سەرۆکی لیژنەی تەندوستی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات “بۆ ڕوونکردنەوەیە لەسەر مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا و ڕێکارەکانی خۆپارێزی دوای دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان”.

زێباری جەختیشیکردەوە و گوتی “بۆ ئەنجامدانی هەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە ٤٨ کاتژمێر پێش کۆبوونەوەکە پەرلەمانتاران ئاگادار بکرێنەوە، بەڵا تاکو ئێستا پەرلەمانتاران ئاگادار نەکراوینەتەوە، بۆیە دووشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکرێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com