نوچە
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سیسته‌می تاك و جووتی تاكسی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و پاس و مینی پاسیش ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌نه‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: دوای راوێژ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندروستی، بڕیارماندا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردنی تاكسییه‌كان به سیسته‌می تاك و جووت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، به‌پێی مه‌رجه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی “كاركردنی هاتوچۆی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نێوان پارێزگاكان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و چاوه‌ڕێی به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین له‌وباره‌یه‌وه.