دۆخی تاران مەترسیدارە

0

نوچە-ئیسنا

حەلی ماهێر، جێگری پلاندانانی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە پایتەختی ئێران، لە بارە دۆخی مەترسیداری ئەم شارە و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداری دەدات.

ماهێر لە گفتوگۆیەکی ڕادیۆییدا دەڵێت، سەرباری هۆشدار و ڕێنماییەکان، دانێشتوانی تاران بە نیسبەت ئەم ڤایرۆسە خەمسارد بوونە و ئاماری تووشىبوان لە لووتکەی خۆیدایە.

ئەم  بەرپرسە ئێرانییە دەشڵێت، هەلومەرجی کەرەنتینە لە تاران تا دێ توندتر دەبیتەوە و دۆخەکە زۆر مەترسیدارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com