نوچە-ڕۆیتەرز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەكشەممە ١٠-ی مەی) دوایین ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا بڵاو کرایەوە.
بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان، ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ٨٠ هەزار حاڵەتی تێپەڕ بووە.
هاوکات ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاکوو ئێستا ٨٠ هەزار و ٣٧ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێڕەی ئامارە فەرمییەکان، یەک ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ٣٠٩ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە و ئەم ڕێژەیە تا دێ بەرزتر دەىیتەوە.