نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، جەخت دەکاتە سەر توندترکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، بە تایبەت ئەو گەمارۆیانەی، کە پەیوەندییان بە کڕینی چەک لە لایەن ئێرانەوە هەیە.
مۆرگان ئۆرتگاس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا ئەم پەیامەی ئاراستە کردووە و دەڵێت، هەموو بژاردە دیپلۆماسییەکان بە کار دێنن، تاکوو سزاکانی پەیوەست بە کڕینی چەک لە لایەن ئێرانەوە درێژ بکرێنەوە.
بە گوتەی ئۆرتگاس، ئەمریکا توندوتیژی و تیرۆریزمی دەوڵەتی ئێران ڕەتدەکاتەوە و هیچ کات ڕێگە نادات ئەم وڵاتە دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.