یەکەم بڕیاری کازمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک

0

نوچە

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، بڕیارێکی حکومەتی پێشوو لەبارەی فەرماندەیەکی باڵای سەربازی، هەڵدەوەشێنێتەوە و پەلەکەشی بەرز دەکرێتەوە.

وەزارەتی بەرگری حکومەتی پێشووی عێراق، لە مانگی نۆ-ی 2019 بڕیاری دوورخستنەوەی فەریقی یەکەم روکن عەبدولوەهاب ساعدی، لە پۆستی جێگری فەرماندەی دژەتیرۆری عێراق بۆ ناو وەزارەتی بەرگری دا. لە کاتێکدا ساعدی لە ساڵی 2014 تا 2019 جێگری فەرماندەی دژەتیرۆری عێراق بوو.

دوێنێ شەممە (9-5-2020) مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێ عێراق، بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی فەریقی یەکەم روکن عەبدولوەهاب ساعدی، بۆ خزمەتی سەربازی.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، جگە لە گەڕاندنەوە بۆ خزمەت، کازمی بڕیاری داوە پۆستی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری وڵاتەکەی، بە عەبدولوەهاب ساعدی بسپێرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com