نوچە-ڕۆیتەرز
کۆمیسیۆنی ئەوروپا داوای داخستنی سنوورەکان بۆ ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراو دەکات.
بە گوێرەی پێشنیازی کۆمیسیۆنی ئەرووپا، دەبێ قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئەو کەسانەی، کە هاوڵاتی وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە نین تا نیوەی مانگی جون درێژ بکرێتەوە.
کۆمیسیۆنی ئەوروپا هۆشداری دەدات و دەڵێت، دۆخی ئەوروپا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتانە ناجێگیر و مەترسیدارە.