داعش کۆرۆنا وەک دەرفەتێک بۆ رێکخستنی هێزەکانی بەکار دەهێنی

0

نوچە-ئاژانسەکان

کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەوە تۆمەتبار دەکات، کە  پەتای کۆرۆنای وەک دەرفەتێک بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی بەکارهێناوە.

ئەم بەپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیش دەکاتەوە، کە لە دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، داعش هێزەکانی رێکخستۆتەوە و بە هێرشەکانی خەڵکی مەدەنی سوریای کردۆتەوە ئامانج.

میشڵ باشڵە لە بەیانێکدا دەشڵێت، چەندین ڕاپۆرتیان لە بەردەستە، کە نیشانی دەدا لە دۆخی کۆرۆنادا، داعش هێزەشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی چڕتر کردۆتەوە و ئەەەش کارەساتی بەدواوە دێ.

بە گوێرەی لێدوانی باشلە، تەنیا لە مانگی ئەپریلدا، زیاتر لە ٣٥ کەسی مەدەنی کوژراون و ٣٣ هێرشی خۆکوژی و تەقینەوە بۆ سەر شوێنە گشتیەکان ئەنجام دراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com