مه‌سرور بارزانی و دان برولیێت پەیوەندییەکەی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

0

نوچە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا، پەيوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و هاوڕابوون لە سەر گرنگی پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیێندراوێک، ئێوارەی رۆژی هەینی 2020-5-8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت، وەزیری وزەی ئەمریکا، پەيوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا، هەروەها لێکەوتە ئابوورییەکانی پەتای کۆرۆنا لە سەر هەرێمی کوردستان و عێراق تاووتوێ کران.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی ئەمەریکا دەربڕی بەهۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وزەدا. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرا، کە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com