نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی خۆی لە کازمی راگەیاند

0

نوچە

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی دەربڕی و داوای ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە لە عێراق دەكات.

ستیڤان دوجاریك، گوتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەنتۆنیۆ گۆتریس، دەستخۆشی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی موستەفا كازمی دەكات.

دوجاریك دەڵێت، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی نوێ دەربڕی و داوای ئەنجامدانی چاكسازی ڕاستەقینە دەكات، بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك و پتەوكردنی دامەزراوە دیموكراسییەكان لە عێراق.

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گرنگی كاركردنی بۆ بەرژەوەندی عێراقییەكان دووپات كردەوە ئەویش لە ڕێگای پرۆسەیەكی سیاسی، كە ئافرەتان و گەنجان و گشت پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق بە پیكهاتە ئیتنی و ئاینییەكان بتوانن بەشدار بن تیایدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com