خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 راگەیێندرا

0

نوچە

وەزارەتی پەروەردەری هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020ی بڵاوکردەوە کە رۆژی 11ی تەمموز یەکەمین تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.

بەپێی خشتەکە، هەفتانە دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت کە لە رۆژانی شەممە و سێشەممەدا دەبن.

هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12، خشتەی تاقیکردنەوەی قۆناخی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامیش بڵاوکراوەتەوە کە ئەوانیش لە 11ی تەمموز دەستپێدەکەن و هەفتانە دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی پەروەردە، هەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشووی فەرمی بکەوێت، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و ناکرێت بە پشوو، جگە لە رۆژانی جەژن؛ کاژێری دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانیش دیارینەکراوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دیاریبکرێت.

خشتەی تاقیکردنەوەکان:

خشتەی تاقیکردنەوەکان
خشتەی تاقیکردنەوەکان
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com