کارنامەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی چۆن باسی هەرێم دەکات؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە بەشێكی کارنامەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی باسی ئەوە کراوە بەڕێگەی دەستوور کێشەکانی هەرێم بەغدا چارەسەر دەکرێت.                                       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشی بە حكومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە ٢٢ كاندید بۆ پۆستە وزارییەكان، ١٥یان متمانەی پەرلەمانتارانیان وەرگرت و پێنج رەتكرانەوە و دووانیش دواخران، دوای وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانتاران.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ڕێبوار هادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کارنامەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی، ڕایگەیاند: لە کارنامەی حکومەتەکەیدا بەشێکی تەرخانکردووە، بۆ پەیوەندیییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی، کە لەسەر بنەمای دەستوور پەیوەندیییەکانی نێوانیان ڕێکدەخەنەوە، باسی ئەوە کراوە بەڕێگەی دەستوور کێشەکانی نێوان هەرێم بەغدا چارەسەر دەکات.    

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژە بەوەشدەکات، پەرلەمان دەنگی بە کارنامەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی داوە و پەسەندکراوە، بۆیە لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە دەبێت پابەند بێت بە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتەکەی، گوتیشی “ئەوەی، کە لە کارنامەی حکومەتەکەیدا هاتووە، ئەگەر بتوانێت بەشێوەیەکی ڕێک و پێک جێبەجێی بکات، ئەوا سەرکەوتوو دەبێت”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com