نوچە
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی له دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار راده‌گه‌یه‌نێت.
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “له روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان له پره‌نسیپی سازان و پاراستنی یه‌كڕیزی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان وه له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕبونمان به ئازادی ئاخاوتن و را ده‌ربڕینی په‌رله‌مانتار كه پاڵپشت به‌و بنه‌مایانه به‌رنامه‌ی كارمان واژۆ نه‌كردووه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه: “له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه بڕیارماندا كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی 4-ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌م رۆژی 7-5-2020 نه‌كه‌ین، كه تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێز”.
