مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە کازمی دەکات

0

نوچە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کرد و رایگەیاند، دەستبەکاربوونی کازمی لە کاتێکی گرنگە بۆ کوردستان و عێراق.

رۆژی پێنجشەممە 07-05-2020 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کابینەکەی مستەفا کازمی پەسندکرا و وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق متمانەی پێدرا، لە توویتێکیشیدا بە زمانی کوردی دوای هەڵبژاردنی، کازمی رایگەیاند، “بێ راوەستان کاردەکەم بۆ بەدەستهێنانى بڕواى گەلەکەم”.

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکیدا نووسیوویەتی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە.

مەسروور بارزانی لە توویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەستبەکاربوونی کازمی لە کاتێکی گرنگە هەم بۆ کوردستان و هەمیش بۆ عێراق، کە بەیەکەوە رووبەڕووی ئاستەنگی هاوبەش بووینەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، بە پەرۆشەوەن بۆ لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ کازمی و کابینەکەی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com