پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگیرا

0

نوچە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتی، بە زۆرینەی دەنگ پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگیرا.

پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ ٧-ی ئایاری ٢٠٢٠)، لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتی، بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان خرایە نێو بەرنامەی کارەوە و لە کۆی ٥٨ ئەندامی ئامادەبووی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ٥٧ پەرلەمانتار، پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا.

هاوکات لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر (ئومێد خۆشناو، عەلی حەمەساڵح و شیرین ئەمین)یش خرایە دەنگدانەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران ئەوە رەتکرایەوە، کە پارێزبەندی لەسەر هەڵبگیرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com