ئەمریکا پشتگیری لە کازمی راگەیاند

0

نوچە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، داوای لێکردووە پرۆژەکانی چاکسازی بباتە بواری جێبەجێکردن، شەڕی گەندەڵی و کۆرۆنا بکات.

رۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کابینەکەی مستەفا کازمی پەسندکرا و وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق متمانەی پێدرا، لە توویتێکیشیدا بە زمانی کوردی دوای هەڵبژاردنی، کازمی رایگەیاند “بێ راوەستان کاردەکەم بۆ بەدەستهێنانى بڕواى گەلەکەم”.

مۆرگان ئۆرتاگوس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، مایک پۆمپیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مستەفا کازمی جەختی کردووەتەوە کە کاری گرنگ و زۆر لە بەردەم حکومەتی نویێ عێراقدا هەن.

پۆمپیۆ پاکێجی 120 رۆژی لێخۆشبوونی لە عێراق بۆ بەدەستهێنانی کارەبا و گاز لە ئێران وەکو پاڵپشتیکردنێک لە حکومەتەکەی کازمی پەسندکرد.

پۆمپیۆ و کازمی قسەیان لەسەر دیالۆگی ستراتیژیی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق کرد، ئەو بابەتانەشیان خستنە بەرباس، کە چۆن بتوانن بەیەکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی عێراق دابین بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com