کارنامە و کابینەی کازمی متمانەی بەدەستهێنا

0

نوچە

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، کە بۆ متمانەدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەڕێوەچوو و کارنامەکەی پەسەند کرا و متمانە بە ١٥ وەزیریشی بەخشرا.

هەرچەندە وا بڕیاربوو کاتژمێر ٩ی شەوی چوارشەممە (٦-٥-٢٠٢٠) بەرێوەبچێت بەڵام کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە متمانەدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق سێ کاتژمێر دواخرا و کاتژمێر ١٢-ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، کە تیایدا (٢٥٥) پەرلەمانتار ئامادەی بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا زۆرینەی کاندیدەکانی کازمی بۆ حکومەت کە ژمارەیان (١٥) کاندید بوو، دەنگی پێویستیان بە دەست هێنا جگە لە هەریەک لە کاندیدانی وەزارەتی رۆشنبیری،وەزارەتی داد، وەزارەتی گەشتوگوزار،وەزارەتی بازرگانی،وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کە متمانەیان بە دەست نەهێنا.

لە توویتێکدا پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی رایگەیاند “ئەمڕۆ پەرلەمان متمانەى بەخشى بە حکومەتەکەم، بێ وەستان کاردەکەم بۆ وەدەستهێنانى بڕواى گەلەکەم، سوپاسى هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم، کە پشتگیریان لێمان کرد، هیوادارم هەموو لایەنەکان هاوکاربن لە رووبەرووبوونەوەى ئالەنگارییەکان و رێکبکەون لەسەر بەرنامەیەکى نیشتمانى بۆ خزمەتکردنى عیراق”.

جێگەی ئاماژە پێدانە کاندیدی هەردوو (وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی نەوت)یش نەخرانە دەنگدانەوە و بۆ کاتێکی دیکە دواخران.

ئەم وەزیرانە لە کابینەکەی مستەفا کازمی متمانەیان پێدرا:

فەریق عوسمان غانمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ
جومعە عیناد بۆ وەزارەتی بەرگری
ماجد مەهدی عەلی وەزیری کارەبا
عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی بۆ وەزارەتی دارایی
نازەنین محەمەد وسو بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
حەسەن محەمەد عەباس بۆ وەزارەتی تەندروستی
عەدنان درجال بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوان
نەبیل کازمی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا
ناسر حوسێن بۆ وەزارەتی گواستنەوە
عادل حاشوش بۆ وەزارەتی کار
عەلی حەمید بۆ وەزارەتی پەروەردە
مەهدی رەشید بۆ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو
مونهیل عەزیز محمود بۆ وەزارەتی پیشەسازی
ئەرکان شەهاب ئەحمەد بۆ وەزارەتی گەیاندن
د. خالد نەجم بۆ وەزارەتی پلاندانان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com