نوچە
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، له‌ناچاریدا ده‌ستیان بۆ سیستمی ئه‌لیكترۆنی بردووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناهێڵن ئه‌مساڵی خوێندكاران بفه‌وتێت، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش دەڵێت “ده‌رگای قوتابخانه‌كان ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه”.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا رایگەیاند: هه‌وڵمانداوه و پلانمانداڕشتووه بۆئه‌وه‌ی خوێندنی ساڵی 2019 – 2020 له‌ده‌ست خوێندكاران و قوتابیان نه‌چێت، چونكه ئێمه به‌پێی سیستمی خۆمان 30 هه‌فته‌ی خوێندمان هه‌یه له ساڵێكدا، كه له 1-9وه ده‌ستمانپێكردوه و 22 هه‌فته‌مان به‌بێ كێشه به‌ڕێ كردووه و 7 هه‌فته‌ی ته‌واومان ماوه. له‌و ماوه‌یه‌شدا یه‌ك هه‌فته پشووه، به گشتی ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له خوێندنی باڵا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه و كه‌متریشمان پێویستبوو. به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌و شه‌ش هه‌فته‌یه نییه، به‌ڵكو گرفت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌توانین قه‌ره‌بووبكه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر له مانگی پێنج‌دا دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ نه‌بوو، مانگی شه‌شیش درێژه‌بكێشێت، ئێمه چیمان له‌به‌رده‌مه ئه‌نجامی بده‌ین؟.
ئارام محه‌مه‌د قادر باسی له‌وه‌شكرد، کە خوێندكارانی زانكۆكان هه‌ریه‌كه‌یان له شارێكه‌وه روو له هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن، بۆیه مه‌ترسییه‌كه فراوانتره له‌چاو قوتابیانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناچاربوون به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن. گوتیشی “ده‌زانین گرفته‌كانی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین چییه و هه‌موو كه‌سیش ناتوانێ پێداویستییه‌كانی دابین بكات، به‌ڵام ده‌بوایه بڕیار بده‌ین ساڵی خوێندنی ئه‌و قوتابیانه نه‌فه‌وتێت و بڕیار له سیستمی ئه‌لیكترۆنی درا. بۆیه ئه‌گه‌ر كۆڤید – 19 ده‌رفه‌تی دا ده‌چینه‌وه كه‌مپه‌كانی زانكۆ و ده‌خوێنین و تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت نه‌بوو، بڕیاری خۆمانداوه”.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند: واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی قوتابیانی قۆناغه‌كانی 1-ی بنه‌ڕه‌تی تا 11-ی ئاماده‌یی دیارینه‌كراوه، به‌ڵام له مانگی 6-دا تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران گوتی “راپۆرتێكمان پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، كه گرنگترین كاره‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی تێدایه”. دەشڵێت “له 25-2-2020 بڕیاردرا پرۆسه‌ی خوێندن رابگیرێت، به‌ڵام له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ هه‌ر قۆناغێك به‌رنامه‌مان داناوه. بۆیه بڕیارمان دا خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌ش بكه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قوتابخانه‌ی ئولیكترۆنی دانراوه”.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، به‌پێی داتا جیهانییه‌كان تا ئه‌مڕۆ زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن قوتابی له 191 ده‌وڵه‌ت، به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له خوێندن دابڕاون و له‌و رێژه‌یه‌ش 68 وڵاتی جیهان خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه ئه‌وانیش به چه‌ندین سیستم بووه. له هه‌رێمی كوردستانیش، كه سیستمی ئه‌لیكترۆنیمان ده‌ستپێكردووه، تائێستا شه‌ش هه‌زار قوتابخانه و ملیۆنێك و 500 هه‌زار قوتابی و 149 هه‌زار مامۆستای تێدا تۆماركراوه. بۆ ئه‌و سیستمه‌ش دووه‌م گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌رئاستی كوردستان له‌ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامدراوه و هه‌موو وانه‌كان به ئه‌لیكترۆنی كراون”.
هه‌روه‌ها گوتیشی “ئێستا له قۆناغی دووه‌م نوسراوه‌كان به ئه‌لیكترۆنی ده‌گه‌نه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له قۆناغی سێیه‌میش نوسراو به ئه‌لیكترۆنی له قوتابخانه‌كانه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌كان و دواتریش بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئێستاش هه‌موو قوتابیان ناسناو و كۆدی خۆی هه‌یه. داتا سێرڤه‌رێكمان هه‌یه، كه 16 هارد له خۆی ده‌گرێت و تێچووی پڕۆژه‌كه سه‌رجه‌می به خۆبه‌خشی كراوه”.
له‌باره‌ی خوێندنی وانه‌كانیش وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا 71%ی هه‌موو وانه‌كان له قوتابخانه و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا خوێندراون، به‌ڵام هه‌موو وانه‌كانیشمان تۆماركردوه و به‌هه‌موو زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بۆ قوتابیان ده‌سته‌به‌ركراون. ئه‌ركی كردنه‌وه‌ی وانه‌كانیش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت تێچووی نییه، چونكه پلاتفۆرمی خۆمانه و كۆمپانیاكانی ئه‌نته‌رنێت هاوكاریمان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یشی جێگای دڵخۆشییه وه‌رگرتنی سیستمه‌كه زۆر كارایه، ته‌نها له‌ماوه‌ی 9 رۆژدا 547 هه‌زار مامۆستا و قوتابی ئه‌كاونته‌كانیان كارا كردووه.
له كۆتاییشدا ئالان حه‌مه‌سه‌عید دەشڵێت “قوتابخانه‌كان ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی 1-ی بنه‌ڕه‌تی تا 11-ی ئاماده‌یی به بڕیاری تایبه‌ت پرۆسه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام له مانگی 6-ی ئه‌مساڵدا تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رفه‌تمان بدات”.