رێکارە تەندروستییەکان لە خاڵە سنوورییەکان بەردەوام دەبێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوبەری گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەک ڕێکارە تەندروستییەکانی دەروازە سنوورییەکان بۆ ڕێگریکری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەم ناکرێنەوە.

دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ و ئاسایی بوونەوەی ژیان لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان ڕەنگە خواست لەسەر هاوردەکردنی کاڵا جۆراوجۆرەکان زیاتر بکات، ئەمەش  ڕەنگە فشارێکی زیاتر بکەوێتە سەر خاڵە سنوورییەکان لە جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ساماڵ عەبدول ڕەحمان، بەڕێوبەری گومرگی هەرێمی کوردستان، لە بارەی ڕێکارە تەندروستییەکان لە دەروازە سنوورییەکان، ڕایگەیاند: مەترسییەکانی باڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە بەهیچ شێوەیەک ڕێکارە تەندروستییەکان لە خاڵە سنورییەکان بۆ رێگردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەم ناکرێتەوە و بەردەوام دەبێت، لەبەر ئەوەی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان لە پێش هەموو  شتێکی دیکەوەیە. 

بەڕێوبەری گومرگی هەرێم جەختیشیکردەوە “پێویستە ڕێکارە تەندروستییەکان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن، بەڵام دەکرێت ئێمە بەشێوەیەکی دیکە هەموو دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رێکبخەینەوە و ئەو کاڵایانەی، کە زیاتر پێویستی خەڵکن هاوردەکردنیان پێش بخەین”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com