شابەندەر: چیتر عێراق ئەو مەیدانە نییە تاران ململانێكانی خۆی تیادا یەكلابكاتەوە

0

نوچە

سیاسەتمەدارێکی دیاری عیراق رایدەگەیەنێت، بەوەی چیتر عێراق ئەو مەیدانە نییە تاران ململانێكانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا تیادا یەكلابكاتەوە.

ئەم هۆشدارییەی شابەندەر لەكاتێكدایە، کە شاندێکی ئێرانی لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆش پەرلەمانی عیراق كۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی مستەفا كازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ عێراق.

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دیاری عیراق، تویتێكی كردووە روو لە ئێرانییەکان نوسیویەتی “نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێزان ئەندامانی شاندە ئێرانییە میوانەكە، سڵاوتان لێبێت لەنێو خانەوادەكەتان، نزایەكی وەفادارانەی رەمەزانییانە بۆ باشیی عاقیبەتی ئێمە و ئێوە و پاراستنی وڵاتەكەمان و وڵاتەكەتان، ئامۆژگاریی من ئەوەیە، چیتر عیراق ئەو گۆڕەپانە نمونەییە نییە، كە تیایدا ململانێكانتان لەگەڵ دراوسێكانمان و دراوسێكانتان و هەروەها (شەیتانە گەورەكە)، كە دوژمنی هەردوو لامانە، یەكلابكەنەوە”.

جێگەی ئاماژەیە، کە عیزەت شابەندەر، كەسایەتییەكی سیاسی دیاری شیعەی عیراقە و لە ئێستادا سەر بە هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی نییە، بەڵام پێشتر سەركردەیەكی حزبی دەعوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com