نوچە-ڕۆیتەرز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەخت لە سەر هێڕشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لە سەر خاکی سوریا دەکاتەوە.
نەفتالی بێنت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، وێڕای ئاماژەدانی بە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران لە سوریا، دەڵێت: تا ئەو کاتەی ئێران خاکی سوریا بەجێنەهێڵێت و هێزەکانی لەم وڵاتە نەکشێنێتەوە، لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین.