نوچە
لە شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ چەکداری سوپای پاسداران کوژران.
پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، رۆژی سێشەممە پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و گروپێکی چەکداری دژبەری کۆماری ئیسلامی روویداوە و تێیدا سێ پاسدار، کە یەکێکیان پلەی سەرهەنگ /عەقید بووە بەناوی شەکیبا سەلیمی کوژراون.
ئێران حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە “هێزە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” ناویان دەهێنێت تۆمەتبار دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
