هەولێر.. سێ حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا راگەیێندرا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی سێ كەسی تر لە هەولێر ئەرێنی بووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

وەزارەتی تەندروستی روونیشیكردۆتەوە، ئەو سێ كەسە پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 27 ساڵ و منداڵێكی تەمەن 9 ساڵانن و دانیشتووی شارۆچكەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 27 ساڵ و منداڵێكی تەمەن 9 ساڵانە ، هەموویان دانیشتووی شارۆچكەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن لە پارێزگای هەولێر، بەركەوتووانی تووشبووەكەی ئەمڕۆیە.
وەزارەتی تەندروستی
5 ئایار ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com