رۆژئاوای کوردستان: تەنیا حکومەتی هەرێم یارمەتیمان دەدات

0

نوچە

دەستەی بەڕێوەبەریی تەندروستی هەرێمی جزیرێ رایدەگەیەنێت، کە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادا تەنیا حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی ئێمەی کردووە.

د. مەنال محەمەد ئیرۆ، هاوسەرۆکی تەندروستی هەرێمی جزیرێ لە شاری قامیشلو، ئەمڕۆ (سێشەممە ٥-٥-٢٠٢٠)، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: کە ئەو ڕێکارانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گرتوویانەتە بەر، باش بوون و هەتا ئیستا لە هەرێمی جزیرێ تەنیا دوو کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

د. مەنال محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو حاڵەتانەش، کە وەک تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون، لە دەرەوەی جزرێوە هاتوون و دەبێ لایەنە پەیوەندیدار و بەرپرسیارەکان ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن و هێرش بۆ سەر ئەو ناوچەیە ڕابگرن و لەباتی ئەوە هەماهەنگی و هاوکاریی دەستەی تەندروستی بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد ”هەتا ئیستا ڕێگەی هاتوچۆ و گەشتی فڕۆکەخانەی قامیشلو نەگیراوە و گەلێک کەس بە قاچاخی دێنە ناو هەرێمەکەوە”.

هاوسەرۆکی تەندروستی هەرێمی جزیرێ، داوای لە لایەنە بەرپرسیار و ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەکان کرد، هەتا هاوکاریی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن و جەختی کردەوە هەتا ئێستا تەنیا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکارییان کراوە.

د. مەنال محەمەد ئاماژەی بە کردنەوەی دەرگای سنووریی “تل کۆچەرێ” لە نێوان هەرێما جزیرێ و موسڵدا کرد و گوتی “دەبێ نەتەوە یەکگرتووەکان بە چاوێکی مرۆییەوە لەم هەرێمە بڕوانێت و ئەو دەرگا سنوورییە، کە گیراوە جارێکی دیکە بکرێتەوە و پێیدا هاوکارییە مرۆییەکان هاوردە بکرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com