نوچە-المعلومە
سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق و فراکسیۆنە سیاسییەکان ڕێکدەکەون.
ندی شاکت جودت، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، مستەفا کازمی لە گەڵ زۆربەی لایەن و فراکسیۆنە سیاسییەکانی عێراق لە سەر دیاریکردنی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانەی پەرلەمان بە کابینەکەی رێککەوتوون.
بە گوتەی جودت، کازمی بە رێککەوتن لەگەڵ فراکیسۆنەکان، دوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی دیاری کردووە و ڕۆژی پێنجشەممە پێکهاتەی کابینەکەی بە پەرلەمان دەناسێنیت.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لە ڕۆژانی ئایندەدا و بەر لەوە ی پەرلەمان کۆبێتەوە، پێدەچێت کازمی گۆڕانکاری لە لیستی ئەندامانی کابینەکەی پێک بهێنێت.