نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق
سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی فەتح، باس لە بەرەدوام بوونی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداو لە پەیوەندی لەگەڵ دانوستان و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەکات.
محمد الغبان، سەرۆکی فراکسیۆنی فتح، مستەفا کازمی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، هەڵەکانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی دووبارە کردۆتەوە.
بە گوتەی الغبان، کامزی بەڵێنی بە لایەنە سیاسییەکان دابوو، بە دوور لە پشک پشکێنە و فشاری لایەنەکان، پێکهاتەیەکی کارامە و بە توانا بە لایەنەکان بناسێنێت، بەڵام ئەوەی دەیبینین کەسانی ناشارەزا ونالێهاتووی بۆ وەزارەتەکان کاندید کردووە.
سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح جەختیشێ کردەوە، کە کازمی بە مەبەستی گۆڕینی کاندیدەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان درێژە بە گفتوگۆکانی دەدات.