دوو وەزیر بانگێشتی پەرلەمان دەکرێن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێم.   

بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پڕۆسەی خوێندن، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و تائێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زکری ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، ڕایگەیاند: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٦-٥-٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدا، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم پەرلەمانتاران ئاگادار کراونەتەوە، کە ئامادەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بن و کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێم.   

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی گوتیشی “بڕیارە هەریەکە لە وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بن، بە مەبەستی خستنەڕووی نەخشە و پلانی وەزارەتەکانیان بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگیراو”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com